ماڵی مامۆستا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
(ئه‌م نوسراوه‌یه له زمانی منه‌وه نووسراوه)
ئه‌مڕۆ سێهه‌مین ڕۆژ بوو كه وه‌ستا كاوه و كا عه‌وڵا و كا عه‌لی و یاسر (كه خه‌ڵكی كه‌ربه‌لای ڕه‌زاخانن و به كرێیان گرتوون بۆ جێبه‌جێ كردنی كاری سه‌ربانی خانووبه‌ره) ده‌هاتن بۆ تاق لێدانی خانووبه‌ره‌ی تازه‌ی مامۆستای ئاوه‌دانی. ئه‌و ماڵانه جارێ ئه‌وه ئێمه‌ی تێداین و دوای ئێمه ده‌بێته ئی مه‌لایه‌كی دیكه. من و كاك ئه‌یوبیش ده‌بێ له‌گه‌ڵیان بچینه سه‌ر كار؛ خۆ نابێ ئێمه له ژوورێ له‌به‌ر كوولێر درێژ بین و كاریگه‌ری فه‌قیریش گیان بدا. كاكه به‌یانی زوو وه‌ستا و شاگردانی به ماتۆڕ لێمان وه‌ژوور ده‌كه‌ون و ده‌ست به كار ده‌بین. له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه هه‌ر خه‌ریكی تاق لێدانی دیوێكی دانیشتن و هاڵێك و ئاشپه‌زخانه‌یه‌كی ئۆپێن بووین. یه‌ك خه‌ریكی گه‌چ گرتنه‌وه‌یه، یه‌ك خشته دێنێ و یه‌كێكیش ده‌بێ خشته هه‌ڵاوێ تا وه‌ستا و به‌رده‌سته‌كه‌ی پێكه‌وه‌یان بنێن و ژووره‌كه ساحبی سه‌ربان كه‌ن! لای كاتژمێر نۆ و ده كاك سمایل به خۆی و گۆچانه‌كه‌یه‌وه لێمان وه‌ژوور ده‌كه‌وێ (كاك سمایلی حاجی برایمی زووره و كاك قادری داده فه‌ره‌نتی بوون كه ده‌ستووریان به خه‌ڵكدا ئه‌و دیوانه ساز بكه‌ن). سڵاو ده‌كا و هێندێك چاو له دار و دیواره‌كه ده‌كا، دوو- سێ خشته له سه‌ر یه‌ك داده‌نێ و ده‌ست پێده‌كا به شیعر كوتن و قسه‌ی ده‌ورانی جحێڵیی گێڕانه‌ۆه. كاتی نان و چای قاوڵتوونیش ده‌م له نان نادا؛ ده‌ڵێ قه‌ت نه قاوڵتوونان و نه عه‌سرانه نان ناخوا. جارێ ئه‌وه هه‌ر خه‌ریكی كارین تا بزانیین چی به چی ده‌كه‌ین، كه‌واته
درێژه‌ی هه‌یه...