خاڵ

دوێ‌ شەوێ‌ بێ‌ تۆ لە نێو ئازاری خـــــەم تاوێنەوە
چۆمی فرمێسكم بە خـوڕ ئەڕژایە نێــــــو داوێنەوە

دوور لە تۆ ژاكاوە پـەلكی سەوزی پێنووسی بەهار
یەك بزەت بێتێ و چــرۆی عیشقی لە لێو بڕوێنەوە

چەم كە نۆتەی هاتنی پێڵاوی تـۆی بەرگوێ كەوێ‌
قەولە سەت ماچـی شەپۆلی بداتە دەم بەستێنەوە

من لە سایەی لێوی تۆوە حــورمەتی خاڵم دەگرت
هیــــچ لە چـــاوی¬دا نیە جـــارێ وەبیـری بێنەوە

گەر لە رێی عیشقا دڵم چڕژاوە هیـــچ قەیدی نییە
جار و بار بەو وردە ماچـــە بۆمی تێ هـــەڵبێنەوە

بوونەتە حاجی خەیاڵ و هەست و بیر و عەقڵی من
چونكە شێتانە لە دەوری خال و مەم دەخولێنەوە

دوێنـــێ ماچێكم لە كانیـــــی لێوەكانی تۆ دزی
حەز دەكەم لێی خۆش نەبی بە زیادەوە بیستێنەوە

سڕ بووە زمان و نیگا نامەی ئەوین دێنێ و دەبا
رازی ئـــەم عیشقە لە چیرۆكی چەمم بخـوێنەوە


ره‌سووڵ سوڵتانی