تازه‌ترین هه‌واڵی ئاوه‌دانی
تازه‌ترین هه‌واڵ قیلتاو كردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی حاجی له‌ك له هه‌فته‌ی رابردوودایه. به‌ڵێ! دوای به ئه‌نجام گه‌یاندنی پلان یا ته‌رحی هادی بۆ ته‌نیا لایه‌كی ئاوه‌دانی له یه‌ك-دوو ساڵی رابردوودا، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی رابورد كاری پلانه‌كه ته‌واو بوو و ئه‌مجار ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌مبه‌ری دێ، واته شه‌قامی دیكه بین.
هه‌واڵی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌نیا قیلتاو كردن و قاناو كێشان نییه؛ به‌ڵكوو وه‌كاركه‌وتنی ئینتێرنێتی خێرا، یان ADSL له ناوچه‌كه هه‌واڵی نۆی و خه‌به‌رێكی خۆش بوو بۆ هه‌موو دانیشتوانی گوند، به تایبه‌تی لاوان و ئینتێرنێت دۆستان. دوای هه‌وڵی بێ وچانی هه‌موومان (من و كاك موحسین و ئاریای كاك میرحاج و ...) بۆ هێنانی ADSL، ئاخری ئینتێرنێته‌كه‌یان بۆ وه‌سڵ كردین. به‌ڵام شتێكی سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ADSLی سێ مانگه‌ی ئێمه حه‌وت گیگابایته و ئێمه له یه‌ك هه‌فته‌دا توانیومانه سێ گیگی رێك ته‌واو بكه‌ین و ورده ورده خه‌ریكین زۆرتریشی ده‌كه‌ین و تا كۆتایی ئه‌م سێ مانگه پێم وا نیه چۆڕێكیشی تێدا بمێنێ!